ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی-هەڵەبجەی پارتی رایگەیاند" لە سلێمانی تەقە لە بارەگاکەمان کراوە و تەقەکەرەکانیش دراونەتە لایەنی پەیوەندیدار".
له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سلێمانی- هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی ئاماژەی بەوەکردووە" به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن كه‌سانێكی نابه‌رپرسه‌وه ته‌قه له ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سلێمانی هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان كرا، له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی باره‌گای ئه‌نجومه‌نه‌وه ته‌قه‌كه‌ره‌كان ده‌سگیر كران، بۆ ڕێزگرتن له یاسا راده‌ستی به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كراون".
لە ڕوونکردنەوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئه‌م جۆره ڕه‌فتارانه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ناكات، ده‌بێته هۆی شڵه‌ژانی ده‌رونی خه‌ڵكو شێواندنی بازاڕ، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌م ڕه‌فتارانه چه‌نده ئیستفزازكردنی پارتییه هێنده زیاتر سوكایه‌تیه به یاسا و لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری حوكمه‌تی خۆجێی.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، داوا ده‌كه‌ین هیچ هێزێك كێشه‌كانی خۆی نه‌گوازێته‌وه بۆ فه‌زای گشتی، چونكه دواجار له‌سه‌ر ئاستی گشتی خۆیان باجی ده‌ده‌ن، لای خۆمانه‌وه داوا ده‌كه‌ین یاسا ڕێوشوێنی یاسایی خۆی بگرێته‌به‌ر.