بەهۆی ئاگرکەوتنەوە چەندان دوکان لە هەولێر مۆڵ دەسووتێن
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ٢٥ ی حوزەیران ئاگر لە بازاڕی هەولێر مۆڵ دەکەوێتەوەو زیانێکی زۆر لەچەندان دوکان دەکەوێت و دەسووتێن.
رائید سەرکەوت کارەش وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ٥ دوکان لەو بازاڕە سووتان و ٢٠ دوکانی تر زەرەریان بەرکەوتووە.
وەک ئەو بەرپرسەی بەرگری شارستانی بڵاویدەکاتەوە ئاگرەکە کاتژمێری پێنجی بەرەبەیان کەوتۆتەوەو جگە لەو دوکانانە کافتریایەکی ناو بازارەکەش سووتاوە.
هەولێر مۆڵ بازاڕێکە زیاتر جلوبەرگی ئافرەتانی تێدا دەفرۆشرێت و ئاگرکەوتنەوەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە.
AM:11:27:25/06/2021