وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ هه‌رێم چەند بڕیارێکی نوێی بۆ پۆلی (١٢)ی ئامادەیی ده‌ركرد

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا بڕیاری‌ هەڵوەشاندنەوەی هەڵپەساردنی بۆ بابەتەکانی (بیرکاری - زیندەزانی - کیمیا - فیزیا)ی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی زانستی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١ بۆ ٢٠٢٢ ده‌ركرد.

به‌گوێره‌ی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست (سپی) كه‌وتووه‌ و ئاڕاستەی پەروەردەی پارێزگاکان و ئیدارەی گەرمیانی کردوە، بڕیار دراوە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١- ٢٠٢٢ بابەتە هەڵپەسێردراوەكانی وانەكانی (بیركاری و زیندەزانی و كیمیا و فیزیا) هەڵبوەشێنرێنەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە ساڵی داهاتوودا هەموو بابەتەكان بۆ تاقیكردنەوە گشتییەكان داواكراو دەبێت.

دەقی نوسراوەکەی پەروەردەی هەرێم:


PM:09:05:06/07/2021