پارتی هەڵوێستی خۆی لە کێشەکانی نێوان هەردوو هاوسەرۆکی یەکێتی راگەیاند

لەبارەی کێشەکانی نێوان هەردوو هاوسەرۆکی یەکێتیەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند" ئەم بابەتە پەیوەندی بە ناوخۆی برادەرانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانەوە هەیە"

دەقی راگەیێندراوی گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان:
 
سەبارەت بە ڕوداوەكانی ئەم چەند رۆژەی دەڤەری سلێمانی، كە بووە هۆی دروستبوونی گرژی و بارودۆخێكی ناھەموار و، دڵەڕاوكێ‌ و نیگەرانی هاوڵاتیانی ناو شاری سلێمانی و دەڤەرەكەی بەگشتی بەدوای خۆیدا هێناوە.
 
ئێمە لە پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنین، كە ئەم بابەتە پەیوەندی بە ناوخۆی برادەرانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانەوە هەیە و، هیوادارین چارەسەرییەكەی لە بەرژەوەندیی هاوڵاتیان و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بەگشتی و دەڤەری سلێمانی بەتایبەتی بێت، بەشێوەیەک کە نیگەرانی و دڵەڕاوكێی جەماوەرە خۆشەویستەکەی بڕەوێنێتەوە.
 
مەحمود محەمەد
گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان
١١ـی ٧ـی ٢٠٢١


PM:12:51:11/07/2021