مەلا بەختیار لەگەڵ وەلانانی لاهور جەنگیدا نییە


مەلا بەختیار بەبێ ناوهێنانی لاهور جەنگی رایدەگەیەنێت کە ئەو لەگەڵ وەلانانی هاوسەرۆکێک لەناو یەکێتیدا بە سروشتی نابینێت.

لە وتارێکدا لەبارەی کێشە ناوخۆییەکانی ناو یەکێتیەوە لە دوای کۆنگرەی چوارەمەوە دەڵێت " لە ئێستادا هیچ ئۆرگانێك کاریگەری نەماوە، جگە لە هاوسەرۆکەکان،بەڵام لە دوا ئاکامدا یەکیتی لەناو خەلکدا باجی قورس قورس دەدا. ئەوەتانێ کێشەکان تەقینەوە، تا گەیشتە رادەی وەلاخستنی یەکێك لە هاوسەرۆکەکان، بەبێ رێرەوی حیزبایەتی سروشتی".
  
ئەو لەو نووسینەدا پێیوایە، "زیانەکانی چوارەمین کۆنگرە لە پرنسیب و دیسپلین و ژیانی حیزبایەتی، کەمتر نەبووە، لەو کارەساتانەی بەسەر یەکیتیدا هاتووە.  لە کارەساتەکاندا یەکێتی بەهێزتر دەهاتەوە بۆتەی خەبات. بەڵام لەدوای چوارەمین کۆنگرەوە، هەتا دێت یەکێتی لاوازتر دەکرێ".   
  
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی دەشڵێت" زۆربەی سەرکردایەتی ئێستا، لە فەلسەفەی سیاسی مام جەلال، لەناو هاوکیشە سیاسییەکان، بە قوڵی تێناگەن و متمانەی خەلك، بەرە بەرە لە دەست دەدەن، هەروەها هاوسەنگی یٔۆرگانە باڵاکانی یەکێتیشیان، بە جۆریك لاسەنگ کردووە، تەنها لە قازانجی، یٔە هەلپەرستانەن کە چاوەڕوانی موچە و بودجەی سەری مانگ دەکەن".  
  
مەلا بەختیار دەشڵێت "پیشێل کردنی پرنسیبەکانی حیزبایەتی، چۆن لە چوارەمین کۆنگرەدا سروشتی نەبوو، یٔێستاش وەلا خستنی هاوسەرۆکێك بە سروشتی نازانم". 

"لە درێژەی نووسینەکەیدا لەسەر کێشەی هاوسەرۆک دەلێت " تکایە، دەرس و پەندەکانی مێژوو بخەنەوە بیری خۆتان. ولا خستنی هاوسەرۆکێك، بە هەل مەزانن بۆ رشتنی رق و کینە. پەلاماری لایەنگرانیان مەدەن و پاکتاویان مەکەن. رێز لە کادرو هاو تەکەتولەکانیان بگرن، گەرچی هەڵەشیان کردبێ، یان بە هەڵە لە هاوکیشەکانیش تی گەیشتبێتن. بەڵکو بەشی زۆریان لە ترسان و لە برسان رەدووی سیاسی کەوتوون".

لەبارەی سوودەکانی پارتیەوە لەرووداوەکانی نێوخۆی یەکێتی، مەلا بەختیار دەڵێت "بێگومان یٔەم روداوە بە دڵی پارتیە و پارتی و لایەنەکانی تریش (جگە لە گۆڕان) سودی لێ وەردەگرن، بەلام روداوەکە بە دەسیسەی پارتی نەبووە. یٔەگەر هات و بشسەلمێ کەسێك، بە دەسیسە یٔەم روداوەکەی یٔەنجامدابێ، شەرمەزاری مێژوو دەبێ".  
  
چارەسەر لای مەلا بەختیار جەخت لەسەر شەرعیەتی یٔۆرگانەکانی باڵاو خوارەوە، هەتا بەستنی پێنجەمین کۆنگرەو دەشڵێت" زیاتر لە دەست نەدرێ. دەبێ زوو فریای بوژاندنەوەی ژیانی حیزبایەتی بکەوین. یٔەمەش مەحاڵە هەتا یەکێتی کۆی هەڵەکانی لە پێش چوارەمین کۆنگرە و لەناو کۆنگرە و دوای کۆنگرە، دەست نیشان نەکات و رەخنەیان لێ نەگیرێ".  



PM:01:45:14/07/2021