لایەنگرێکی پژاک لە سلێمانی دەکوژرێت

نیوەرۆی دوێنێ چوار شەممە لە نزیک گوندی ژاڵە لە رۆژهەلآتی سلێمانی لایەنگرێکی پارتی ژیانی ئازاد ( پژاک ) لەلایەن ئۆتۆمبیلێکەوە تەقەی لێدەکرێت و دەکوژرێت.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە پژاک کە نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات بە ماڵپەڕی " سپی " راگەیاند " نیوەرۆی دوێنی کاتژمێری ١١ ی پێشنیوەڕۆ بەهرۆزی رەحیمی کە لایەنگری پژاکە لەلایەن ئۆتۆمبیلێکی نەناسراوە بە بەردەمیدا لە نزیک گوندی ژاڵە تێدەپەڕن و تەقەی لێدەکەن و بە سەختی برینداری دەکەن.

دوای بە برینداری بەهرۆزی رەحیمی دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەو دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری گیان لە دەستدەدات.

ئەو سەرچاوەیەی پژاک وتیشی" ناوبراو ولآت پارێزبووەو دە ساڵە نیشتەجێی باشوری کوردستانە و دوێنی لە کاتێکدا کە سەرقاڵی کارەکەی بووە کە پاسەوانی کۆگایەکی جگەرەیە لە نزیک گووندی ژاڵە، لەلایەن ئەو ئۆتۆمبیلە نەناسراوەکەوە بەر دەستڕێژدراوەو بەسەختی بریندار بووە".

بەهرۆز رەحیمی تەمەنی ٤٧ ساڵەو خێزاندارە، بەلآم هیچ مناڵی نییەو لە ئێستادا دانیشتووی سلێمانییە.

دەزگا پەیوەندیدرارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، بۆ دۆزینەوەی بکەرانی ئەو تاوانە. 



PM:12:17:15/07/2021