بەهۆی هەڵکردنی ئاڵای تورکیا سێ ئەفسەری پۆلیس لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێ

سەرچاوەەیەکی ئاگادار لە پۆلیسی شاری کەرکوک ڕایدەگەیەنێت" وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەهۆی ئامادەبوونی چەند ئەفسەرێک لە رێوڕەسمێکدا و سڵاوکردن بۆ ئاڵای تورکیا دەستی بە لێکۆڵینەوە لێیان کردووە". 
 
سەرچاوەیەکی باڵا لە پۆلیسی کەرکوک لە لێدوانێکدا بە (ڕووداو)ی ڕاگەیاند" هەریەک لە فاتمه وەحيد قەلعالى، مولازمى يەک و عەمید تەها سەلاحەدین، بەرێوەبەری هۆبەی بازگەکان و هێڵی دەرەکی و عەقید مستەفا نەوزاد، بەرێوەبەری بنکەی پۆلیسی قۆریە بە مەبەستی لێکۆڵینەوەلێکردن بانگهێشتی وەزارەتی ناوخۆ کران". 
 
سەرچاوەکەی پۆلیسی کەرکووک وتیشی" بەهۆی دەستوەردانی ئەرشەد ساڵحی، نوێنەری تورکمان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و باڵیۆزخانەی تورکیا وەزارەتی ناوخۆ کۆتایی بە لێکۆڵینەوەکە هێناوە".
 
هاوکات سەرچاوەیەکی دیکەی پۆلیس ئاماژەی بەوەکرد، جارێکی دیکە هەواڵگریی عێراق لەسەر ئەو رووداوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ ئەفسەرەکان دەستپێکردووە کە هەرسێکیان تورکمانن و لایەنگری بەرەی تورکمانین.


PM:02:34:21/07/2021