ڕاوێژکاری تەندروستی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەبارەی دۆخی کۆرۆنا و هۆکارەکانی زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان و ئەگەری ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆی گشتی لە هەرێم ڕایدەگەیەنێت" پێموانییە له‌ئێستادا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی گشتی چاره‌سه‌رێکی گونجاو بێت به‌بۆچوونی من پێویست ناکات".
د.خاڵس قادر ڕاوێژکاری تەندروستی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا بە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" به‌داخه‌وه ئێستا کۆرۆنا له هه‌ڵکشانی به‌رده‌وامدایه و ڕێژه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌که‌ی یه‌کجار زۆره، بڵاوبوونه‌وه‌ی ناو کۆمه‌ڵگه، وه له‌گه‌ڵ زیادکردنی ژماره‌ی پشکنینه‌کان ژماره‌ی توشبوان زیاتر ده‌رده‌که‌وێت، به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی که دوێنێ بڵاوکرایه‌وه ڕێژه‌ی(Positivity) واته ڕێژه‌ی ده‌رکه‌وتنی نه‌خۆشیه‌که له نموونه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که پشکنینان بۆ کراوه 20.7% که ئه‌وه‌ش ڕێژه‌یه‌کی یه‌کجار زۆره مانای ئه‌وه‌یە هێشتا ژماره‌یه‌کی زۆر زیاتریش خه‌ڵکی توشبوو هه‌یه به‌ڵام له‌وانه‌یه هێشتا پشکنینیان بۆ نه‌کرابێت و هه‌یانبێت".
د.خاڵس قادر ئاماژەی بە هۆکارەکانی زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا کرد و وتی" هۆکاری سه‌ره‌کی بۆ ئه‌و زیادبوونه‌ی ئێستا یه‌که‌م په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌جۆری ڤایڕه‌سه‌که ئه‌و ڤایڕه‌سی نویێیه‌ی دێلتا که ئێستا ده‌ستی پێکردووه به بڵاوبوونه‌وه هه‌روه‌کو ڕاسپارده‌کانی ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانیش پێشبینی ئه‌وه‌ی کردووه و هۆشداری ئه‌وه‌شی داوه که له‌چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری کۆرۆناکان ده‌بێت به جۆری دێلتا له‌سه‌رتاسه‌ری وڵاتانی جیهان، هۆکاری دووه‌م ئه‌وه‌یه خۆپارێزی زۆر زۆر که‌مه ده‌توانیین بڵێین به‌ڕاده‌یه‌که هه‌ر نییه له‌ناو هاوڵاتیان ڕاستیه‌کەی جێگه‌ی مه‌ترسیه ئێستا خۆپاراستن زۆر که‌مبووه و ڕێوشوێنه‌کانیش سوککراون و زۆر شلکراون ئه‌وه‌ش هۆکارێکی تره، ده‌توانیین بڵێن ئه‌و سێ هۆکاره بۆته هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبوون به کۆرۆنا له هه‌رێمی کوردستان به‌داخه‌وه که‌متر له ده ڕۆژ ده‌بێته دوو هێنده، ئه‌وه‌ی پێشبینی کراوه ده ڕۆژ جارێک ژماره‌کان دووهێنده بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یری داتاکانی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ین به‌داخه‌وه له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک ده‌توانیین بڵێین ژماره‌ی دوێنێ خرایه ڕوو که که‌متر له هه‌فته‌یه‌که و جارێکی تر ژماره‌که دووهێنده بووه".
د.خاڵس قادر یەکێک لە هۆکارەکانی تەشەنەسەندنی کرۆنا لەمکاتەدا بۆ ئەو قەرەباڵغیە دەگەڕێنێتەوە کە گەشتیاران دروستی‌یان کردبوو لەو ڕوەوە دەڵێت" به‌دڵنیاییه‌وه یه‌کێک له هۆکاره‌کان ئه‌و قه‌ڕه‌باڵغیه زۆره‌یه که له‌گه‌ڵ هاتنی گه‌شتیاران دروستبوو بۆ هه‌رێمی کوردستان، وه ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ره‌تاکانیش پێش ئه‌وه‌ی ژماره‌کان له هه‌رێمی کوردستان زۆر ببێت له عێراق له پارێزگاکانی تری عێراق زیادبوو بوو دوای ئه‌وه له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌و ژماره زۆره له گه‌شتیار له‌گه‌ڵ خۆیان ئه‌وه‌یان هێنایه هه‌رێمی کوردستان ، خۆ هەر وه‌ک ئاماژه‌م پێدا هیچ پابه‌ندبوونێک نییه بۆ خۆپارێزی و ئه‌وانه که هه‌ڵگری ڤایڕه‌سه‌که بوون مه‌رج نییه ئه‌و کاته‌ی پشکنینی بۆکرا هه‌ڵگر نه‌بووه و که‌واته تووشنه‌بووه، به‌دڵنیاییه‌وه یه‌کێک له ڕێگاکانی ئه‌مجاره‌ی زیادبوونی ڤایڕه‌سه‌که هاتنی ئه‌و ژماره زۆره بوو له گه‌شتیار".
سەبارەت بە ئەگەری ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ ڕاوێژکاری تەندروستی پەرلەمانی کوردستان باسی لەوەکرد، من پێموایه زۆر پێویسته له‌ئێستادا ڕێکاره‌کان هه‌مووی توند بکرێتەوە به‌ڵام مه‌رج نییه بگاته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕابگه‌یه‌نرێت به‌تایبه‌تی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سه‌رتاسه‌ری له‌ئێستادا به‌ڵام توندکردنه‌وه‌ی ڕێکاره‌کان و پێش ئه‌وه ڕێگه‌گرتن له‌هاتنی ژماره‌ی زیاتری گه‌شتیار و خێراکردن له‌کۆتایی هێنان به‌گه‌شتی ئه‌و که‌سانه‌ی که ئێستا له هه‌رێمی کوردستانن به‌ڕاستی یه‌کێکه له هۆکاره‌کانی زیاتر قه‌ڕه‌باڵغ کردن.
وتیشی" ڕێکاری گرنگی تر ئه‌وه‌یه که ڕێگه له‌هه‌موو جۆره گردبوونه‌وه و قه‌ڕه‌باڵغیه‌ک بگیرێت به‌تایبه‌تی ئه‌و شوێنانه‌ی که ناکرێت کۆنتڕۆڵ بکرێت پێویسته ئه‌و شوێنانه دابخرێن، هه‌ندێک شوێنی گه‌شتیاری هه‌یه و هه‌ندێک شوێن هه‌یه ناتوانرێت کۆنتڕۆڵ بکرێت پێویسته بڕیاری داخستنی ئه‌و شوێنانه بدرێت هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی ده‌وامکردنی فه‌رمانبه‌ران ئه‌وانه ڕێکاری گرنگ و هه‌نوکه‌یین و ده‌توانرێت ئه‌گه‌ر ئێستا بگیرێته‌به‌ر له‌وانه‌یە له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکی که‌م ئه‌نجامه‌کانی ببینیین پێموانییه له‌ئێستادا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی گشتی چاره‌سه‌رێکی گونجاو بێت".
دەربارەی بەردەوامی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان؟ ئەو پزیشکە پسپۆڕە وتی" تاقیکردنه‌وه‌کان پێویسته پابه‌ندی ڕێنماییه‌کان بن، پێویست ناکات له‌ئێستادا ڕابگیرێت به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی که ڕێوشوێنه‌کان به‌توندی جێبه‌جێ بکرێت چونکه ژماره‌که دیاریکراوه، وه مه‌جالی زۆر هه‌یه، شوێنه‌کان فراوانن ده‌کرێت ڕێنماییه‌کانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بکرێت چونکه ئه‌وه ته‌نها یه‌ک پۆلن جیاوازه له‌وه‌ی هه‌موو خوێندکاران و تاقیکردنه‌وه‌ی گشتی هه‌موو پۆله‌کان بێت له‌به‌رئه‌وه پێموایه بۆشایی و مه‌جالی باش له‌نێو خوێندنگاکان ده‌توانن تاقیکردنه‌وه‌کان به‌ڕێوه‌ببه‌ن به‌ڵام به‌مه‌رجی پابه‌ندبوون به ڕێنماییه‌کان به‌تایبه‌تی دووری نێوان کورسیه‌کان که داده‌نرێن هه‌روه‌ها هه‌واگۆڕکێ و پابه‌ندبوون به به‌ستنی ماسک و ئه‌و بابه‌تانه‌ی تری خۆپارێزی به‌ڵام ئێستا که ده‌ستی پێکردووه پێویستی نییه ڕابگیرێت به‌ڵام ده‌کرێت فشاریان له‌سه‌ربکرێت بۆئه‌وه‌ی ڕێنماییه‌کان به‌باشی جێبه‌جێ بکرێت و چاودێری بکرێت".
سەبارەت بە یەکێک لەو دەنگۆیانەی تر کە باس دەکرێت سەبارەت بە ڕاگرتنی دەوامی فەرمانبەران؟ د.خاڵس قادر ئاماژە بەوەدەکات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه ئێستا له قۆناغێکداین ڕاسته بڵاوبوونه‌وه‌که فراوانه به‌ڵام هاوکات ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵکیش هه‌یه ڤاکسینیان وه‌رگرتووه و ژماره‌یه‌کی زۆر خه‌ڵک هه‌یه توشبوون له‌به‌رئه‌وه له‌وانه‌یه ڕاگرتن زۆر سوودی نه‌بێت و زۆر پێویستی نه‌بێت به‌ڵام ده‌کرێت دەوام که‌مبکرێته‌وه له‌ئێستادا پێویست ده‌کات جارێکی تر سیسته‌می ته‌ناوب که پێشتر به‌کارهاتووه ئێستا جارێکی تر به‌کاربێته‌وه جارێکی تر فشاربکرێته‌وه هه‌موو فه‌رمانبه‌رێک له فه‌رمانگه‌کان به‌ته‌واوه‌تی پابه‌ندی ڕێنماییه‌کان بێت هه‌روه‌ها هاتوچۆی سه‌ردانکاران به‌بێ ماسک ڕێگه نه‌درێت هیچیان بچنه‌ناو هیچ فه‌رمانگه‌یه‌کی حکومی به‌و ڕێکارانه ده‌کرێت بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌که که‌م بکرێته‌وه به‌ڵام پێموانییه له‌ئێستا ڕاگرتن چاره‌سه‌ربێت بۆئه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمانبه‌ر جارێکی تر ڕابگیرێت ته‌نها له‌کاتێکدا نه‌بێت که بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ درا که ئه‌ویش به‌بۆچوونی من پێویست ناکات له‌ئێستادا ئه‌و بڕیاره له‌وانه‌یه کاریگه‌ری ئه‌وتۆی نه‌بێت.
سەبارەت بە دۆخی نەخۆشخانەکان د.خاڵس قادر وتی" ئێستا دۆخی نه‌خۆشخانه‌کان ده‌توانم بڵێم له کۆتا تواناکانیانه پێویست به‌وه ده‌کات شوێنی تر ته‌رخان بکرێت، ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاداربم زۆربه‌ی نه‌خۆشخانه‌کان پڕبوون به‌ڵام پێویست به‌وه ده‌کات نه‌خۆشخانه‌ی تر هه‌بێت ئه‌گه‌ر وابڕوات من پێشبینی ده‌که‌م له‌مه‌ولا زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری نه‌خۆشخانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان جگه له‌و نه‌خۆشخانانه‌ی تایبه‌تن به ژنان یان تایبه‌تن به مناڵان مه‌به‌ستم نه‌خۆشخانه‌ی حکومییه، ئه‌وانه له‌وانه‌یه جیاوازبن ئه‌وانی تر پێویست ده‌کات هه‌رهه‌موویان هه‌موو نه‌خۆشخانه گشتیه‌کان تایبه‌ت بکرێن به کۆرۆنا هه‌تا ئه‌و سێ بۆ چوار هه‌فته‌ی داهاتوو شه‌پۆله‌که داده‌مرکێته‌وه و جارێکی تر پێویسته هه‌موو تواناکان بۆ داخل بوونی نه‌خۆشی کۆرۆنا و بۆ چاودێریکرنی نه‌خۆشی کۆرۆنا بێت".