ناوەرۆکی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی ئاشکرا دەکرێت

بەرپرسێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند" رێككەوتین لەسەر ئەوەی هەردوو هاوسەرۆك لەسەر بژاردەیەك رێكبكەون‌و لە سەركردایەتی بڕیاری لەسەر بدرێت"

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، زوبێر عوسمان ئەندامی سەركردایەتی‌و بەرپرسی مەڵبەندی سۆرانی یەكێتی لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبونەوەی دوێنێی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ بەرپرسی مەڵبەندەكان چەند زانیارییەکی گرنگی ئاشکرا کرد.

زوبێر عوسمان، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایگەیاند، دوێنێ دووشەممە 26ی تەموزی 2021، "کۆبوونەوەی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی بە سەرپەرشتی شالاو علی عسکری ئەنجامدرا کە تێیدا سەرجەم لێپرسراوی مەڵبەندەکان و لێپرسراوی هەرسێ بۆردەکە ئامادەی بوون و دواتریش لە (دەباشان ، ماڵی مام) بە سەرپەرشتی هاوسەرۆک بافل تالەبانی و بە ئامادەبوونی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی دەستەی کارگێری مەکتەب سیاسی کۆبونەوەکە بەردەوام بوو."  
  
ئاماژەی بەوەشکردووە، " خالێکی گرنگ و بنجینەیی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکردن بوو لەسەر بارودۆخی نێوخۆی یەکێتی و شەن و کەوکردنی رووداوەکان و چەندین بژارە خرانەروو  کە بافل تالەبانی و هەڤالانی کۆبوونەوەکە بەوپەڕی هەستکردن بە بەرپرسیارەتی و بە گیانی هەڤالانە تاوتوێی پێشنیارەکانیان کرد."  
  
ئەوەشی خستووەتەڕوو، " دواجار مژدە دەدەین بە دلسۆزان و خەمخۆر و یەکێتی لەسەر ئەو بژارەیە رێککەوتین کە (هەردووک هەڤالی هاوسەرۆک لەسەر بەرنامەیەک رێککەوتن بکەن لە پێناو بەرژەوەندی باڵای میللەتەکەمان و یەکێتی و لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی دوا بڕیاری لەسەر بدرێت کە بۆ ئەم قۆناغە گونجاو بێت. 



PM:02:56:27/07/2021