وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، ئاگاداری ئه‌و زیندانییه‌ سیاسییانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ناویان له‌ یاسای چاكسازیدا پشتڕاست كراوه‌ته‌وه‌، بۆ وه‌رگرتنی مینحه‌كانیان سه‌ردانی بانكی شاره‌كانی خۆیان بكه‌ن.

وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاگاداری سەرجەم ئەو زیندانییە ساسییانەی کوردستان دەکاتەوە کە ناوەکانیان بەگوێرەی یاسای چاکسازی پشتڕاستکراوەتەوە و ڕاگەیەندرا، ئەوانەی کە لە دوومانگی ڕابردوودا لە بانکی (بێخاڵ) لە شاری هەولێر مینحەکانیان وەرگرتوو، بۆ وەرگرتنی مینحەی ئەم مانگە وەکوو پێشووتر سەردانی بانکی شارەکانی خۆیان بکەن لە سلێمانی و دهۆک و گەرمیان و ڕاپەڕین و زاخۆ و سۆران.

بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم کە پێشتر بڵاوکراوەتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ مووچەی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و مووچەی وەزارەتی پەروەردە و ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای گشتی ئاسایش دابەشبکرێت. 


PM:01:08:28/07/2021