مەسعود بارزانی: هه‌ورامان هه‌میشه‌ ڕۆڵی به‌رچاوی له‌ فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب و مێژوو و شۆڕش و سیاسه‌ت هه‌بووه‌

سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بە بۆنەی ناساندنی بەشێكی ناوچەی هەورامان وەك ناوچەی شوێنەواری جیهانی لەلایەن ڕێكخراوی (یونسكۆ)ەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت" هه‌ورامان هه‌میشه‌ ڕۆڵی به‌رچاوی له‌ فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب و مێژوو و شۆڕش و سیاسه‌ت هه‌بووە". 

مەسعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" به‌ بڕیاری ئه‌م دواییه‌ی ڕێكخراوی جیهانیی په‌روه‌رده‌یی و زانستی و فه‌رهه‌نگیی سه‌ر به‌ ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان (یونسكۆ) زۆر خۆشحاڵم كه‌ تێیدا ئه‌و به‌شه‌ی ناوچه‌ی هه‌ورامان كه‌ كه‌وتوه‌ته‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، خراوه‌ته‌ نێو لیستی شوێنه‌واری گرنگی مرۆڤایه‌تی".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌ورامان ناوچه‌یه‌كی گرنگی كوردستانه‌ كه‌ هه‌میشه‌ ڕۆڵی به‌رچاوی له‌ فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب و مێژو و شۆڕش و سیاسه‌ت و بزاڤی ڕزگاریخوازی كوردستاندا هه‌بوه‌.

بارزانی باسی لەوەشکردووە، ئه‌و بڕیاره‌ی یونسكۆ ده‌ستكه‌وتێكی تره‌ بۆ خه‌ڵكی كوردستان و ناوچه‌ی هه‌ورامان، به‌م بۆنه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ گه‌لی كوردستان و خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی ناوچه‌ی هه‌ورامان ده‌كه‌م و هیوای ئارامی و پێشكه‌وتنی زیاتریان بۆ ده‌خوازم. 


PM:06:11:28/07/2021