بەرپرسانی هەرێم لەساڵیادی ئەنفالی بارزانییەکاندا چەند پەیامێکیان بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ بەبۆنەی (٣٨)مین ساڵیادی ئەنفالی بارزانییەکان لەسەر دەستی ڕژێمی بەعس بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و تیایدا سەرۆکی پارتی ڕایدەگەیەنێت" ئەنفالی بارزانییەکان دەبێ ببێتە دەرسی عیبرەت بۆ نەیارانی گەلی كوردستان كە لەبەرانبەر میللەتی مەزلوومی كورد دەستبەرداری عەقڵیەتی نكۆڵیكاری و شۆڤینیەت بن".

لە ڕاگەیەندراوێکدا مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات" ئەو تاوان و زوڵمەی دەرهەق بارزانییەكان و ڕۆڵەكانی تری گەلی كورد كرا لەبەر كوردبوون و ئازادیخوازییانەوە بوو و، ئامانجی دوژمنان ئەوە بوو كە ئیرادەی كوردایەتی و ئازادیخوازیی گەلی كوردستان تێكبشكێنن، بەڵام ئیرادەی ڕۆڵەكانی گەلەكەمان زۆر لە زەبروزەنگ و تۆقاندن و جینۆساید و ئەنفال بەهێزتر بوو و، سەرئەنجام ئەو ئیرادە بەرزە سەركەوت و دوژمنانیش شكست و سەرشۆڕییان بۆ مایەوە. ئەمە دەبێ ببێتە دەرسی عیبرەت بۆ نەیارانی گەلی كوردستان كە لەبەرانبەر میللەتی مەزلوومی كورد دەستبەرداری عەقڵیەتی نكۆڵیكاری و شۆڤینیەت بن".

لەلایەکی دیکەشەوە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەر بەم بۆنەیەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان و شه‌هيدان دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ هيچ درێخى ناكه‌ين و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌ينه‌ گه‌ڕ بۆ به‌دۆكيومێنتكردن و بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نفاله‌كان له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى به‌ جينۆسايد بناسرێن و جارێكى دى گه‌لى كوردستان و مرۆڤايه‌تى به‌گشتى مه‌رگه‌ساتى وا نه‌بينن، داوا له‌ حكوومه‌تى عيراقى فيدراڵيش ده‌كه‌ين، قوربانييان قه‌ره‌بوو بكاته‌وه‌".

نێچیرڤان بارزانی باسی لەوەشکردووە، دووپاتی دە‌كە‌ینە‌وە‌ كە‌ پاراستنی دە‌سكە‌وتە‌كانی گە‌لی كوردستان تە‌نھا زامنی دووبارە‌نە‌بوونە‌وە‌ی كارە‌سات و نە‌ھامە‌تیيە‌كانە‌، ئە‌وە‌ش بە‌ یە‌كڕیزی و تە‌بایيی نێوان سە‌رجە‌م لایە‌ن و پێكھاتە‌كانی كوردستان دە‌بێت.

لای خۆشییەوە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی" لەگەڵ ئەوەی دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق، ئەنفالكردنی گەلی كوردستانی بە جینۆساید و تاوانی جەنگ ناساندووە، كەچی تا ئێستا لە لایەن حکومەتی عێراقەوە قەرەبووی كەسوكاری قوربانیان نەكراوەتەوە. کە ئەركێکی ئەخلاقی و یاسایی حكومەتی عێراقە، قەرەبووی کەسوکاری قوربانیان و زیانلێکەوتووانی هەمووی ئەو تاوانانە بکاتەوە کە بەرامبەر گەلی کوردستان ئەنجام دراون".

مەسرور بارزانی ئەوەشی خستوەتەڕوو، لەم یادەدا، پابەندبوونی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە خزمەتكردنی زیاتری كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراون، دووپات دەكەینەوە و ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتکردنیان درێغی ناكەین. 


PM:02:07:31/07/2021