تەقە لە پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر دەکرێت


راگەیەندراوێکی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر، ئاشکرای دەکات لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کە ماتۆڕسکیلی لەبەردەم بەڕێوبەرایەتییەکەیان دزیوە، تۆمەتبارەکە تەقە دەکات و کارمەندێکی هاتوچۆ بریندارە.

لە راگەیاندنێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر بڵاویکردەوە" دوای بەدواداچوون بۆ دوبارە بوونەوەی دیاردەی دزینی ماتۆڕسکیلی هاوڵاتیان، تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە، لەکاتی هەوڵی دەستگیرکردنیدا؛ تەقەی لە پۆلیسی هاتووچۆ کردووە وکارمەندێکی بەڕێوەبارەیتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێری بریندار کردووە".


فازل حاجی وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، " کاتژمێر نزیک ١١ی پیشنیوەڕۆی ئەمڕۆ توانرا تومەتبارەکە دەستنیشان بکرێت وهەوڵی دەستگیرکردنی درا، بەلام تومەتبارەکە ڕوبەڕوی کارمەندەکان بویەوە، وەبەدەمانچە تەقەی کرد لەدەرەنجامیش کارمەندێکی هاتووچۆی بریندار کرد".

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئەوەشی خستەروو، بەر لەڕاکردنی تۆمەتبارەکە توانرا دەستگیر بکرێت بەهاوکاری برایانمان لەئاسایشی هەولێر ولە ئێستادا لەژێر لێکۆلینەوە دایە.



PM:12:57:01/08/2021