چه‌ند گه‌ڕەكێكی شاری هه‌ولێر بێ ئاو ده‌بن

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر هاووڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە، بەهۆی لێڵ بوونی ئاوەوە بەشێک لە پڕۆژەکانی ئاو دەگیرێنەوە. 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە، کە بەهۆی باران بارینێکی زۆر لەسەرووی شاری هەولێر کە دەکەوێتە سەر زێی گەورە ئاوەکە لێڵ دەبێت کە دەبێتە هۆی گرتنەوەی ( پڕۆژەی ئاوی قەندیل پیرمام و شەقلاوە ومەلائۆمەر ). 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆیە داواکارین دەست بەئاوەوە بگرن تا لێڵی رووبار کەم دەبێتەوە.


AM:11:27:03/08/2021