کەجەکە لەبارەی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی وڵاتی تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کەجەکە لەبارەی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی وڵاتی تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەو ئاگرکەوتنەوەیە کارەساتێکی ناخۆشە و ئێمە بە هەموو گەلی تورکیا دەڵێین ئەو دۆخە ناخۆشەیش تێدەپەڕێت و دەخوازین ئاگرەکە بکوژێتەوە". 

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆماجڤاکێن کوردستان (KCK) لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئەو ئاگرکەوتنەوەیە کارەساتێکی ناخۆشە و ئێمە بە هەموو گەلی تورکیا دەڵێت ئەو دۆخە ناوخۆشەیش تێدەپەڕێت و دەخوازین ئاگرەکە بکوژێتەوە، هەر بۆیە ئێمە بە ئازارەکانی ئێوە خەمبارین، ئێمە لەبەر ئازاری گەلی تورکیا خەمبارین". 

لەبەشێکی تری ڕاگەیهەندراوەکەدا کەجەکە باس لەوەش دەکات، بە زۆری لە کەناراوەکانی ئیجە و ئاکدەنیز و لە زۆر شوێنی تورکیا ئاگر لە دارستانەکان بەردراوە، ئەو ئاگرانە کە بەوەهۆی لەدەستدانی گیانی و ماڵیی تا ئێستا بەردەوامن، دارستانەکان پێکهاتەی بنەڕەتی هاوسەنگیی ئیکۆلۆژیین، لە لاێکی ترەوە سییەکانی هەموو زیندەوەرەکان، ئەو شوێنانە ناوچە سەرەکییەکانی ژیانی سروشتین، بۆیە نەک تەنیا بۆ ئەو وڵاتانەی کە ئاگر بەر دارستانەکانیان کەوتووە، بەڵکو ئەم ئاگرە بۆ هەموو مرۆڤایەتیی و زیندەوەران کارەساتێکی گەورەیە  و ئێمە بە هەموو گەلی تورکیا دەڵێین ئەو کارەساتەش تێدەپەڕێت کە ئاگرەکەیش دەکوژێتەوە، ئێمە بە ئازاری خەڵکی خەمبارین.

ئاماژەش بەوەدەکات، ڕەخنەش لە هیچ چالاکیەکی کوژاندنەوە لە تورکیا لە دوای ئاگرکەوتنەوەکان نەگیراوە، لە ناو خەڵک هەندێک قسە هەیە، ئەمەیش بۆ بەمەستی دوژمانیەتیی کورد و گەلانی دیکە دەکرێت، چەند لێدوانی وروژاندنیان داوە، کە کورد ئەم شوێنەی سوتاندووە، هەندێک کەس دەیدەنە پاڵ پەکەکە و دەیانەوێت هێرش بۆ سەر کورد لەو ناوچانەدا بکەن، کە بەهۆی شۆڤێنیزمەوە ژەهراوی بوون، لە هەندێک شوێنیش دەستکراوە بە کوشتن و ڕاوکردنی کورد. 

ئەوەش هاتووە" بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵەی، کە باس لە سوتانی کورد و پەکەکە دەکات، ئەمە کاری هێزی شەڕی تایبەتە لە دژی کوردان و لە دژی هێزە دیموکراتییەکان بۆ ئۆپۆزیسیۆنبوونی خۆیان، هەندێک هەواڵی لەو جۆرە بڵاودەکرێتەوە، لە تورکیا هێرش دەکرێت سەر کوردان و هەر زوو لە دژی کوردان کۆمەڵکوژیی و کوشتار ئەنجامدەرێت، بە قسە هێرش بۆ ئەو مەبەستە دەکرێت، دەیانەوێت کوردان بێ ئیرادە بکەن و لە کوردبوون دوریان بخەنەوە، دەیانەوێت کورد بە ئاستێک بگەیەنن کە نانەوێ بۆ ئازادیی و دیموکراسی تێبکۆشن". 


PM:06:57:04/08/2021