به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی کوردستان پێشبینییەکانی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ یەکشەممە و سبەینێ دووشەممەی شارەکانی باشووری كوردستانی بڵاوكرده‌وه.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، بەگشتى ئاسمان نیمچە هەور و پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرماش بە بەرزی دەمێننەوە، هاوکات شەپۆلێكی خۆڵبارین سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و خێرایی باش زیاد دەكات.