نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە لە بازاڕەکانی دراوی کوردستان و عێراق نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بە بەراورد بە دوێنی دوو شەممە دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینی.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی کوردستان نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٩٠٠ دینارە، دوێنێ بە ١٤٨ هەزار و ١٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٣ هەزار دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠٣ هەزار و ٥٠٠ دینارە.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ هەزار و ٣٥٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٧٦٠ دینارە.




AM:10:14:10/08/2021