نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار گۆڕانکاری بەسەردا هات

ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لەکاتی داخستنی بازاڕدا گۆڕانکاری بەسەردا هاتوو بەهاکەی بەراورد بە بەکاتی کردنەوەی بازاڕ ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.  

ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی‌ ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە دیناری‌ عێراقی‌ لە هەرێمی‌ كوردستان بە ١٤٨ هەزارو ١٠٠ دینار لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان مامەڵەی پێوەکرا.

بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراو لە هەرێمی کوردستان بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزارو ٩٠٠ دینار لە بازاڕی شاری سلێمانی مامەڵەی پێوەدەکرا. 


PM:07:06:11/08/2021