كاندیدێكی پارتی: لەناو کەرکوک دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن دەکەین

کاندیدی ژمارە ٣٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی یەکی کەرکووک ڕایدەگەیەنێت" لەسەر داوای سەركردایەتی حزبەكەیان، بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن لەناو كەركوك دوو بارەگا دەكەنەوە و لە دەرەوەی شارەكەش بارەگای دیكەیان دەبێت". 

شاخەوان عەبدوڵا کاندیدی ژمارە ٣٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی یەکی کەرکووک لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاند" من وەکو کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان دەگەڕێمەوە بۆ کەرکوک و لەوێ بانگەشە دەکەم و ئێستا ئامادەکاری بۆ گەڕانەوە دەکەم و لەسەرەتا بۆ بانگەشە لەناو کەرکوک دو بارەگا دەکەینەوە و لە دەرەوەی شاریش بارەگامان دەبێت بۆ ئەوەی لەوێ بانگەشە بکەین". 

ئەو کاندیدەی پارتی باسی لەوەش کرد، گەڕانەوەمان لەسەر داوای سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستانە و جارێ ئێمە دەگەڕێینەوەو حیزبیش لە گفتوگۆدایە بۆ گەڕانەوە، بەڵام ھەڵبژاردن نزیک بوەتەوە، بۆیە سەرەتا ئێمە دەگەڕێینەوە.

وتیشی" ئەو بارەگایانەی دەکرێنەوە بۆ کاندیدو کادیرو ئەندامانی خۆمانەو دەمانەوێت لە کەرکوک بانگەشە بکەین و لەناو خەڵکی خۆمان بین و لە ماوەیەکی زۆر نزیکیشدا دەست بە گەڕانەوە دەکەین". 


PM:09:30:13/08/2021