دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لەسەر بڵاوبوونەوەى ڤیدیۆی کارمەندێکی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لەبارەی بڵابوونەوەی ڤیدیۆی کارمەندێکی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەو فەرمانبەرە وەک زۆر کەسی تر لەچاوپێکەوتنەکەدا هەڵەی کردووە".   

بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند" گرتە ڤیدیۆییەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبووەتەوە کە چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنی لەگەڵ فەرمانبەرێکی بەڕێوەبەرایەتیمان و تێیدا ئەو فەرمانبەرە لەکاتی قسەکردندا کاتێک ناتوانیت تەواوکاریی قسەکانی بکات دەستدەكات بە هەڵپەڕکێ، بۆ هەموو لایەکی ڕوون دەکەینەوە کەئەو فەرمانبەرە وەک زۆر کەسی تر لەچاوپێکەوتنەکەدا هەڵەی کردووە". 

دەشڵێت" دەمانەوێت ئەوەش ڕوون بکەینەوە ئەم گرتە ڤیدیۆییە کە بەشێکە لە چاوپێکەوتنەکە و تایبەتە بە خواست و داواکاری فەرمانبەرانی گرێبەست، لەو کەناڵە پەخش نەکراوە، گرتە ڤیدیۆییەکەش بەکامێرای کەناڵەکە نەگیراوە، بەڵکو لەلایەن ئەو فەرمانبەرەو کەسانی چواردەورییەوە وێنەگیراوەو دزەی پێکراوە بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان". 

دەروازەکە باسی لەوەشکردووە، بەهۆی ئەو گرتە ڤیدیۆییەوە قسەو باس و ڕەخنە ڕوبەڕووی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بووەتەوە، بۆیە بەبڕیاری سەرپەرشتیاری دەروازە لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو فەرمانبەرە دەکرێت و دوای لێکۆڵینەوە لەحاڵەتی پێویستدا ئیجرائاتی لەگەڵ دەکرێت و سزا دەدرێت.


PM:11:12:13/08/2021