فەرماندەیەکی پێشمەرگە باڵی لاهور تاڵەبانی بە هەدردانی چەندان ملیۆنان دۆلار و بەخشینەوەی خانوو و چەک تۆمەتبار دەکات


 سەرپەرشتیاری هێزەکانی کۆسرەت رەسوڵ،باڵی لاهور تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی تۆمەتبار دەکات بە هەدردانی و بەخشینەوەی ملیۆنان دۆلار.
 
 لیوا ئەیوب یوسف، سەرپەرشتیاری دوو لیواکەی کۆسرەت رەسوڵ لە روونکردنەوەیەکدا لەسەر وەرگرتنی دیاری چەکێکی دەمانچە لە بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی یەوەو ئەو هێرشە میدیایەی دەکرێتە سەری لە تۆڕە کۆمەڵێ‌یەتییەکان، روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوەو چەندان سەفقەی پارەو خانوو ئۆتۆمبیل و چەک ئاشکرا دەکات.

لەو روونکردنەوەیەدا لیوا ئەیوب یوسف کە پێشمەرگەیەکی کۆنە ئێستا سەرپەرشتیاری دوو لیواکەی کۆسرەت رەسوڵە دەڵێت" بەشێکی زۆرتان دوور تا نزیک ئاشنایەتیتان لەگەڵ کەسایەتی مندا هەیە و ئەمناسن .لە ساڵی ١٩٨٣ وە بە بێ دابڕان پێشمەرگە بووم و لە تەمەنی پێشمەرگایەتیمدا  ٩ جار بریندار کراوم کە چەند جارێکیان برینەکانم  زۆر سەخت بوون .هەر لە سەرەتای دروست بونی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە ئێمە بە بنەماڵە بوینەتە یەکێتی و خەباتمان لە پێناو کورد و کوردستاندا کردووە لە سەر ڕێبازی یەکێتی و جەنابی مام جەلال".
هەروەها نهێنیی تری بەخشین و بەهەدردان ئاشکرا دەکات و دەڵێت " ئەو خێرە لە ماوی کەمتر لە ٧ مانگدا بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار لە حسابی حیزبەوە بۆ گریفان و کەسانێکی دیاریکراو ڕۆیشتووە کەس قسە ناکات؟ خێرە بەڕێزیان بۆ مەبەستی تایبەتی خۆیان خانوویەکیان بە بڕی ١ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار لە چاوتروکانیکدا بۆ کەسێکی نزیکی خۆیان کردۆتە دیاری؟ خێرە ئەندامانی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندەکانی نزیک لە خۆیان مانگانە زیاتر لە ١٣٠ ملیۆن نەسریەیان وەرگرتووە ؟".

دەقی روونکردنەوەکە..
  لەبارەی پێشکەشکردنی (دەمانچەیەک) وەکوو دیاری لە لایەن برای بەڕێزم  سەرۆک بافڵ تالەبانیەوە بە بەندە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا لە ناویشیاندا هەندێ کەس و لایەن و پەیج و ئەکاونتی ئاڕاستەکراو بە شێوازێکی ناشیرین و دوور لە ئیتیک و کاری ڕۆژنامەوانی بابەتەکەیان بۆ قازانجی خۆیان هۆنیوەتەوە ..  

بەڕێزان بەشێکی زۆرتان دوور تا نزیک ئاشنایەتیتان لەگەڵ کەسایەتی مندا هەیە و ئەمناسن .لە ساڵی ١٩٨٣ وە بە بێ دابڕان پێشمەرگە بووم و لە تەمەنی پێشمەرگایەتیمدا  ٩ جار بریندار کراوم کە چەند جارێکیان برینەکانم  زۆر سەخت بوون .هەر لە سەرەتای دروست بونی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە ئێمە بە بنەماڵە بوینەتە یەکێتی و خەباتمان لە پێناو کورد و کوردستاندا کردووە لە سەر ڕێبازی یەکێتی و جەنابی مام جەلال . تا ئەم ساتەشی لەگەڵدا بێت هەر یەکێتیەکەی جارانم و بەهەمان نەفەسی پێشوو خزمەت ئەکەم بۆ ئازادی گەلە ستەم دیدەکەم .نازانم وەرگرتنی تەنها دەمانچەیەک بە دیاری لە پای ئەو هەموو خزمەتەمدا بۆ گومانی بۆ کەسانێک دروست کردووە جا نازانم دیاریە بەنرخەکە قورگی گرتوون یان بەکار هێنانی وشەی سەرۆک؟.ئەو خێرە لە ماوی کەمتر لە ٧ مانگدا بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار لە حسابی حیزبەوە بۆ گریفان و کەسانێکی دیاریکراو ڕۆیشتووە کەس قسە ناکات؟ خێرە بەڕێزیان بۆ مەبەستی تایبەتی خۆیان خانوویەکیان بە بڕی ١ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار لە چاوتروکانیکدا بۆ کەسێکی نزیکی خۆیان کردۆتە دیاری؟ خێرە ئەندامانی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندەکانی نزیک لە خۆیان مانگانە زیاتر لە ١٣٠ ملیۆن نەسریەیان وەرگرتووە ؟ کڕینی سەیارەی درع و کۆتا مۆدێل بۆ سەرکردایەتی نزیک خۆتان شتێکی ئاساییە؟ کڕینی ١٣٥ چەکی جۆری ئێم فۆڕی ئەمریکی بۆ تاکە شەخسێکی سەرکردایەتی کە بە نامەی واتس ئەپ بۆتە ئەندام ئاساییە؟ ئەی سەرف کردنی نەسریەی مانگانە بە نزیکەیی لە دەوری ٣٠٠ ملیۆن ئاساییە؟ قاچاخچێتی و مافیایەتی و گرتن و ئازاردانی خەڵک و ڕفاندنی هاوڵاتی ئاساییە؟  بۆ هاوسەرۆکەکەی ئێوە ئاساییە تەخشان و پەخشان کردنی پارە وسەروەت و سامانی میللەت بۆ مەرامی شەخسی و کەسانی چواردەوری خۆی بەس بۆ ئێمە وەرگرتنی دیاری حەرامە؟  .

بەڕیزان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وەک شەمەندەفەریك وایە لە یەکەم وێستگەوە خەڵک هەڵەگرێ تا کۆتایی .ئێمە لەو کەسانە نین لە نیوەی ڕێگا دابەزین .جا هەر لەیەکەم وێستگەوە خۆم بە خوێندکاری ڕێبازی پیرۆزی جەنابی سەرۆک مام جەلال زانیوە و هەر ئەو بنەماڵەیەش بە پارێزەری ڕیبازەکەیی و یەکێتی ئەزانم و لە هیچ بارودۆخێکدا پشتی تێناکەم و خیانەت لەو ڕێبازە ناکەم هەر کەسیش خیانەت بکات لە شەمەندەفەرەکە فڕێی ئەیەینە خوارەوە بێ دوو دڵی .خەیاڵتان خاوە و (لەسەر گۆڕێک ئەگرین مردوی تیا نیە) .بۆیە هەرکەس کەوتۆتە وێزەی من و خەباتی دەیان ساڵەم گەردنی ئازاد بێ چونکە خۆم زۆر لەو قسانە بە گەورەتر ئەزانم و هەرگیز کۆڵنادەم و بەردەوام ئەبم بۆ خزمەتی یەکێتی و خاکی کوردستان لەسەر ڕیبازی جەنابی سەرۆک مام جەلال .هەر بۆیە  .فیشەک بە تاریکییەوە مەنێن  

  



AM:12:07:15/08/2021