هاوپەیمانی دژی داعش فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانیان لە رۆژئاوای کوردستان خستەخوارەوە


هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سوریا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی درۆنیان لە رۆژئاوای کوردستان خستەخوارەوە.

وتەبێژی هاوپەیمانی دژی داعش، ئەمڕۆ دوو شەممە فڕۆکەکانی هاوپەیمانان درۆنێکی لە نزیک گوندی (خێدرە) لە رۆژهەڵاتی سوریا خستەخوارەوە.

تا ئێستا شوناسی ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە نەزانراوە، دوێنێ و چەند رۆژێکی پێشتر فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا چەند ئامانجێکی هێزەکانی سوریای دیومکراتیان کردە ئامانج و قوربانی هەبوو.



AM:08:59:23/08/2021