پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند کە تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی لە ژنێک کردووە.
لەراگەیاندراوێکدا پۆلیسی سلێمانی بڵاویکرۆدتەوە، پاش ئه‌وه‌ی ئافره‌تێك له‌بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واری شار سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك تۆماركرد به‌ناوی (م، ح،ع له‌دایكبووی 1996) كه له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ناسیویه‌تی‌و دواتر تۆمه‌تباره‌كه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌و ڤیدیۆی تایبه‌تییه‌كانیدا بڕی 3000 دۆلار (30 وه‌ره‌قه)ی له‌سكاڵاكار وه‌رگرتووه‌و پاش ماوه‌یه‌ك تۆمه‌تبار داوای بڕێكی دیكه‌ی پاره‌ی له‌ئافره‌ته‌كه كردووه، بۆیه ئافره‌ته‌كه ناچار ده‌بێت سكاڵا له‌سه‌ر تۆمه‌تباری ناوبراو تۆمار ده‌كات".
دەقی راگەیەنراوەکە:
تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا كه هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌و ڤیدیۆی تایبه‌تی له‌ئافره‌تێك كردبوو
مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واری شار‌و نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ڕۆژئاوا تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌و ڤیدیۆی تایبه‌تی له‌ئافره‌تێك كردبوو.
پاش ئه‌وه‌ی ئافره‌تێك له‌بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واری شار سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك تۆماركرد به‌ناوی (م، ح،ع له‌دایكبووی 1996) كه له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ناسیویه‌تی‌و دواتر تۆمه‌تباره‌كه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌و ڤیدیۆی تایبه‌تییه‌كانیدا بڕی 3000 دۆلار (30 وه‌ره‌قه)ی له‌سكاڵاكار وه‌رگرتووه‌و پاش ماوه‌یه‌ك تۆمه‌تبار داوای بڕێكی دیكه‌ی پاره‌ی له‌ئافره‌ته‌كه كردووه، بۆیه ئافره‌ته‌كه ناچار ده‌بێت سكاڵا له‌سه‌ر تۆمه‌تباری ناوبراو تۆمار ده‌كات.
پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر تۆمه‌تبارو سه‌یركردنه‌وه‌ی كامێراكانی چاودێریی‌و وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واری شار‌و نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ڕۆژئاواوه ده‌ستگیربكرێت‌و ده‌ستیشبگیرێت به‌سه‌ر موبایله‌كه‌یدا.
تۆمه‌تبار له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و له‌ئێستادا به‌پێی مادده‌ی2 له‌یاسای خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامن.