سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی فەڕەنسا کۆدەبنەوە

دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە پیشوزای لێکرا، بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی فەڕەنسا کۆببنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، دوای سەردانەکەی بۆ عێراق و بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی لوتکەی بەغدا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا گەیشتە شاری هەولێر و لە فڕۆکەخانەی هەولێر لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مستەفا سەید قادر و جەعفەر شێخ مستەفا، جێگرانی سەرۆکی هەرێم و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، کونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێر، پارێزگاری هەولێر و بەشێک لە وەزیرەکانی حکومەتی هەرێم پێشوازی لێکرا.

هەر بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆکی فەرەنسا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کۆبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هەردوولا و هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق و چەندین پرسی دیکەش بکرێت. 

هاوکات بەگوێرەی پلانی سەردانەکەی ماکرۆن بۆ عێراق و هەرێم، بڕیارە هەر ئەمڕۆ سەردانی هێزەكانی وڵاتەكەی بکات و دواتر سەردانی شاری موسڵ و ناوچەی زیانلێکەوتووانی دەستی داعش دەکات.


AM:09:32:29/08/2021