كلینكی عه‌لی ناجی لەبارەی پشكنینی كۆرۆنا بۆ گەشتیاران ڕوونكردنەوە دەدات

كلینكی عه‌لی ناجی لەبارەی پشكنینی كۆرۆناوە بۆ گەشتیاران ڕوونكردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئه‌نجامی پشكنین بۆ گه‌شتكردن، ته‌نھا هەشت بۆ ٢٤ كاتژمێری پێویسته‌ بۆ ده‌رچونی ئه‌نجامه‌كه‌". 

کلینکی عەلی ناجیی تایبەت بەکۆڕۆنا لە ڕونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، کلینکەکەمان لەسەرەتای ڕوبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا وەک یەکەم کلینک و قەڵغانی ڕوبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەسەرپەرشتی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی کراوەتەوە، سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیە، بەفەرمانی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لە بەرواری ١٥⁄٨⁄٢٠٢١ پشکنینی P.C.R بۆ ئەو ھاوڵاتیانەی بەمەبەستی گەشتکردن سەردان دەکەن ئەنجام دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆیە بە پێویستی دەزانین بەرچاوڕونبن لەم خاڵانە:-  

١.ئەنجامی پشکنینەکە باوەڕ پێکراوە و ھەمان سیستەمی نەخۆشخانەی شەھید تاھر عەلی والی بەگ لە سەرچنار پەیڕەو دەکرێت و ھەردوو شوێنەکە لە تاقیگەی مۆڵیکیولەری سەرچنار ئەنجام دەدرێت.  

٢. ئەنجامەکان بەھەمان کلێشە و نوسراوی نەخۆشخانەی شەھید تاھیر لەسەرچنار دەدرێتەوە کە سیستەمەکە پەیوەستە بە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێم دەتوانێت ھاووڵاتی ڕاستەوخۆ وەریبگرێتەوە لەڕێگەی وێبسایتی وەزارەتی تەندروستی کەپێویست بە ھیچ مۆرێک ناکات.  

٣. سەرجەم ئەنجامەکان بارکۆدی تایبەتی لەسەرەو بەو ڕێگەیەش بەڵگەی ڕاستی ئەنجامەکە دەردەخات لەسەرجەم فڕۆکەخانەو خاڵە سنوریەکان باوەڕپێکراوە.  

٤. کلینکی عەلی ناجی بۆکەمکردنەوەی ئەو لۆدەی لەسەر پشکنینی گەشتیاران کراوەتەوە تاھاوکاربێت بۆ کەمکردنەوەی بەرکەوتن و قەرەباڵغی کەتەنھا لەماوەی ٥ بۆ ١٠ خولەکدا سەرجەم کارەکانی پشکنینەکە ئەنجام دەدرێت.  

٥. ئەنجامی پشکنینی سەفەر تەنھا ٨ بۆ ٢٤ کاتژمیری پێویستە بۆ دەرچونی ئەنجامەکە.  

٦. لەپێناو خزمەتکردنی ھاووڵاتیان پشکنینی ھاووڵاتیان لە کاتژمێر ٨ بەیانی بۆ ٩ شەو لە کلینکەکە ئەنجام دەدرێت.  


AM:09:58:31/08/2021