نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم و جیھاندا بە بەرزی ماوەتەوە و وەک سەندیکای زێڕنگەرانی لە هەولێر رایگەیاند: یەک ئۆنسە زێر لە بۆرسەکانی جیھاندا بە ھەزار و ٨١٤ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت. یەک گرامیش بە ٥٨ دۆلار و ٣٣ سەنتە و یەک کیلۆگرامیش بە ٥٨ ھەزار و ٣٢٨ دۆلارە.
بۆ ئەمڕۆش نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان کە لەلایەن سەندیکای زێڕنگەرانەوە لە هەولێر دانراوە بەمشێوەیەی خوارەوەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٢ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٧ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٨ ھەزار دینارە.