ئەمڕۆ بزووتنەوەی تاڵیبان بەشێوەیەکی فەرمی کۆتاییهاتنی شەڕ و سەرکەوتنی بزووتنەوەکەی بە کۆنترۆڵکردنی پەنجشیر ڕاگەیاند.
زەبیحوڵا موجاهید، وتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان ڕایگەیاند" ویلایەتی بەنجشیر بەتەواوی کۆنتڕۆڵکرا و بەو سەرکەوتنە شەڕ لە وڵاتەکەدا کۆتاییهات".
جەختیشیکردەوە، سەرجەم دانیشتوانی بەنجشیر سەلامەتن و هیچ زیانێکیان لەئەنجامی کردە سەربازییەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هەرێمەکە بەرنەکەوتووە.
وتەبێژەکەی بزوتنەوەی تاڵیبان هیواشی خواست، کە ئازادی و سەربەخۆیی و پێشکەوتن لە وڵاتەکەدا دەستەبەر بکرێت و گەلەکەشی لە ئاسایش و ئارامیدا بژین.