تەڤگەری ئازادی لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند

ئەمڕۆ تەڤگەری ئازادی پشتگیری خۆی بۆ چوار کاندیدی سەربەخۆ لە ھەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاند. 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی نزیک لە پەکەکە، لە مەراسیمێکی تایبەتدا تەڤگەری ئازادی کوردستان ئەمرۆ لە ھۆڵی داوای شاری سلێمانی پشتگیری خۆی بۆ چوار کاندیدی سەربەخۆ بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەربڕی کە سێ لە کاندیدەکان ژنن.

لە مەراسیمەکەدا ھاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادی داوایان لە هاوڵاتییان کرد ھەڵبژاردن بایکۆت نەکەن بەڵکو بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان دەنگ بەکەسانی شایستە بدەن.

ته‌ڤگه‌ری ئازادی پشتیوانی خۆی بۆ ئه‌م كاندیدانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌ربڕی:

*مەحەمەد حەسەن کاندیدی ژمارە  (٢٩) لە بازنەی ژمارە( ٤ ) ڕاپەڕین

*شیرن مەحەمەد کاندیدی ژمارە (٣٣) بازنەی  (١) پارێزگای کەرکوک

*یوسرا  ڕەجەب کاندیدی ژمارە( ٢٣ ) بازنەی( ٥ ) پارێزگای سلێمانی

ڕوناک مەجید کاندیدی ژمارە (٢٤) بازنەی ( ٢ ) پارێزگای سلێمانی


PM:09:41:07/09/2021