ڤیدیۆ کلیپی (٧)ی توانا سەعید لە یوتیوب راگیرا

كۆمپانیای هێڵی دەنگ لەبارەی ڤیدیۆ کلیپی (٧)ی توانا سەعید ڕوونکردنەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت" لە سەر داوای فەرمی وەزارەتی ڕۆشنبیری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کلیپی (٧)ی توانا سەعید لەلایەن كۆمپانیاكه‌مان وەستێنرا".

کۆمپانیاکە کە کلیپەکەى بەرهەمهێناوە لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەدەکات" كلیپه‌كه‌ تێبینی وەزارەتی ڕۆشنبیری لەسه‌ر بووه‌ و دژ به‌ بەرژەوەندییەکانی کۆمەلگە دانراوه‌، بۆیه‌ وه‌ك کۆمپانیای هێڵی دەنگ ده‌ستبه‌جێ بڵاوكردنه‌وه‌ی كلیپه‌كه‌مان له‌سه‌ر چه‌ناڵی یوتووب ڕاگرت". 

دەقی راگەیەندراوەکە: 

ڤیدیو کلیپی (٧)ی توانا سەعید لە یوتیوب راگیرا.

لە سەر داوای فەرمی وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەریمی کوردستان، کلیپی (٧)ی توانا سەعید لەلایەن هێڵی دەنگ وەستێنرا. لە ئەنجامی گرێبەستێکی لێک تێگەیشتنی وەزارەتی ڕۆشنبیری و کۆمپانیای هێڵی دەنگ، ئەم ئەرکە بە هێڵی دەنگ دراوە کە هەر بابەتێک کە تێبینی وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە سەر بیت و بە دژی بەرژەوەندیەکانی کۆمەلگا بزانێت بە فەرمی داوا لە کۆمپانیای هێڵی دەنگ دەکات بۆ ڕاگرتنی دەست بەجێی، ئەم سڕ کردنەی کلیپی ناوبراو لە سەرەوەش لەو چوارچێوەیە دایە و هێڵی دەنگ بێ لایەنانە ئەرکی خۆی بە جێ گەیاندووە.

داوا لە هەموو چەنێڵەکانی یوتیوب دەکەین کە خۆیان لە بلاوکردنەوەی ئەم کلیپە بە دوور بگرن بۆ ئەوەی زیانیان بەر نەکەوێت. 

- ڕاگەیەندراوی کۆمپانیای هێڵی دەنگ. 
٨ی ئەیلولی ٢٠٢١


PM:11:45:08/09/2021