کۆمەڵی دادگەری کوردستان بە فەرمی ڕۆژی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەکەی دیاریکرد

کۆمەڵی دادگەری کوردستان بە فەرمی ڕۆژی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەکەی دیاریکرد و دەڵێت" رۆژی ١٢ی ئەم مانگە دەست بە بانگەشە دەكەین". 

لەمبارەیەوە محەمەد حەکیم، وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری کوردستان لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" رۆژی ١٢ی ئەم مانگە لە قەزای رانیەی دەروازەی راپەڕینەوە دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن و ناساندنی کاندیدەکانمان دەکەین". 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە رۆژانی دواتریشدا لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بەردەوامی بە بانگەشەی هەڵبژاردن و ناساندنی کاندیدەکانی دیکە دەدەین. 

بڕیارە رۆژی ١٠ی تشرینی یەکی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و تائێستاش بەشێکی زۆری لایەنە حزبیەکان دەستیان بە بانگەشەی هەڵبژاردن کردووە.


PM:10:11:09/09/2021