سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" داوا دەکەین بانگهشهيهكى مه‌ده‌نيانه‌ى ئارام له ئاستێكى به‌رزدا ئه‌نجام بدرێت، بەجۆرێک نه‌بێته هۆى بێزاركردنى هاوڵاتييان و له هه‌موو پشێوى و يهكترشكاندن و ناوزڕاندنێك دور بێت".
ئەمڕۆ هەینی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی پەیامێکی لەبارەی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی (١٠)ی ئۆكتۆبه‌ری په‌رله‌مانی عێراق بڵاوکردەوە و رایگەیاند" له كاتێكدا بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى (١٠)ى ئۆكتۆبه‌رى داهاتوو له عيراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت، داوا له هه‌موو لايه‌ك ده‌كه‌م بانگهشهيهكى مه‌ده‌نيانه‌ى ئارام له ئاستێكى به‌رزدا ئه‌نجام بده‌ن، نه‌بێته هۆى بێزاركردنى هاووڵاتييان و له هه‌موو پشێوى و يهكترشكاندن و ناوزڕاندنێك دوور بێت، به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر حيساب و له‌كه‌داركردنی كه‌سایه‌تيی كاندید، به‌تایبه‌تی كاندیدى ئافره‌ت نه‌بێت".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان داواشی کرد" کە هه‌موو لايه‌ن و داموده‌زگا ئیداری و ئه‌منیيه‌كان و ميديا و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، هاوكار بن بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له چوارچێوه‌ى ياسادا، به ته‌واوى ئازاد بێت و ده‌رفه‌تی یه‌كسان و وه‌ك يه‌ك بۆ هه‌موو لايه‌ن و كاندیده‌كان فه‌راهه‌م بێت".
باسی لەوەشکردووە، هه‌موو حزب و لايه‌نه سياسييه‌كان ده‌بێ ئه‌وه‌يان له بير بێت كه دوای هه‌ڵبژاردن هه‌موومان ئامانجمان ئه‌وه‌یه له به‌غدا پێكه‌وه كار بكه‌ین بۆ پته‌وكردنى ديموكراسى، به‌رژه‌وه‌ندیيه‌كانی عیراق به‌گشتی و به‌ده‌ستهێنان و پاراستنی مافه دهستورييهكانی هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تی، له بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا ده‌بێ كارێكى وا نه‌كرێت هه‌ماهه‌نگی و هاريكارى و پێكهوهيى و كاری هاوبه‌شى داهاتوو له به‌غدا سه‌ختتر بكات.
ئەوەشی خستەڕوو، ده‌نگدان ماف و ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تييه، ده‌بێ په‌يامى هه‌موومان ئه‌وه بێت كه هاووڵاتييان ئه‌و مافه‌يان به كار بهێنن، ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تى هه‌ڵبگرن و به به‌شداريى كارايان له ده‌نگداندا، هه‌مووان پێكه‌وه له گۆڕانگارى و هه‌وڵه‌كانى بنياتنانى داهاتوويهكى باشتردا به‌شدار بن. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ عيراقييه‌كان گرنگه، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تيش به بايه‌خه‌وه لێى ده‌ڕوانێت، بۆيه نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و يه‌كێتيى ئه‌ورووپا تيمه‌كانيان ده‌نێرن و له نزيكه‌وه چاودێرى ده‌كه‌ن.
لە کۆتایی پەیامەکشییدا سەرۆکی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، هيواى بانگهشهيهكى سه‌ركه‌وتوو بۆ هه‌موو لايه‌ك و هه‌ڵبژاردنێكى پاك و بێگه‌رد ده‌خوازم كه جێى متمانه‌ى هه‌مووان بێت.