قائیمقامی چەمچەماڵ: لەسەر دزینی ئاسنی تاوەرەکانی کارەبا سێ کەس دەستگیرکران

قائیمقامی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت" ئەمشەو لە سنوری ناحیەی سەنگاو هێزەکانی ئاسایش سێ تۆمەتباریان بە تۆمەتی دزینی ئاسنی تاوەرەکانی کارەبا دەستگیرکرد". 

لە ڕاگەیەنراوێکدا قائیمقامییەتی قەزای چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی لە چەند حاڵەتێکی دزینی ئاسنی تاوەری کارەباکان لە سنوری ناحیەی سەنگاو ئاگاداری کردین، دوو نوسراومان ئاڕاستەی ناحیەکانی تەکیە و شۆڕش و سەنگاو کرد کە ئەو تاوەرانەی پێدا تیدەپەڕێت بەمەبەستی دەستگیرکردنی ئەو کەسانە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەنجام لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناحیەی سەنگاو و شۆڕش توانرا سێ کەس دەستگیربکرێت و هاوکات دەست بەسەر ئاسنی تاوەرەکانیشدا گیراوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی لەوەشکردووە، بەناوی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ دەستخۆشی لەهێزە ئەمینیەکان دەکەین و داواش لە هاووڵاتیان دەکەین لەکاتی بینینی هەر حاڵەتێکی دزێو و ناشارستانی زانیاری بدەن بە هێزە ئەمنیەکان بۆ ئەوەی سەرپێچیکاران ڕادەستی یاسا بکرێت.


PM:10:59:10/09/2021