عێراق.. ٥١ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی عێراق گیان لەدەستدانی ٥١ تووشبووی تری کۆرۆنای ڕاگەیاند. 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو سێ هەزارو ٨٦ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٥١ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و شەش هەزار و ٦٨٦ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەک ملیۆن و ٩٤٧ هەزار و ٢١١ كەس و لەوانە ٢١ هەزار و ٤٤٥ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٨١٥ هەزار و ٣٧٧ كەسیان چاكبوونەتەوە.


PM:06:16:11/09/2021