ناوی ١٢ خانەنشینی تری پلە باڵا بڵاوکرانەوە
بەبڕیاری نێچیرڤان بارزانی کراون

ناوی ١٢ پلە باڵای تر کە بە بەڕێوەبەری گشتی و راوێژکار خانەنشین کراون و واژووی نێچیرڤان بارزانی لەسەر بڵاوکرانەوە. 
 
عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕان و ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ناوی ١٢ کەسی دیکەی بڵاوکردەوە کە بە پلەی بەڕێوەبەری و ڕاوێژکار لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی پێشووی حکومەتی هەرێم مووچەی خانەنشینییان بۆ بڕدراوەتەوە.
  
لە نوسراوێکی نهێنیدا کە واژووی  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی پێشووی حکومەتی هەرێمی لەسەرەو مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ٩/٦/٢٠٠٨ بڕیاردراوە بە دابینکردنی مووچەی خانەنشینی بە پلەی راوێژکار و بەڕێوەبەری گشتی بۆ ١٢ کەس.   
  
لە نوسراوەکە، لەو ١٢ کەسە ٥ کەسیان بە پلەی ڕاوێژکار و ٧ کەسیدیان بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینکراون.   



PM:03:51:12/09/2021