کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی میحوەری سلێمانی بۆ ھەڵمەتی هەڵبژاردنی یەکێتی، رایگەیاند " رێگەنادەن ئەو ھەڵە و کەموکورتیانەی لەرابردوودا یەکێتی باجەکەی داوە دووبارەببێتەوە و رێگەنادەن جارێکیرتر یەکێتی باجی ھەڵەی ھیچ کەسێک بدات".
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد لە رێورەسمێکی جەماوەریدا بارەگای ناوەندی رۆشنبیری و جەماوەری سلێمانی کردەوەو لەوتەیەکدا رایگەیاندووە" وەک یەکێتی و گۆڕان بەیەک دەنگ و یەک رەنگ پێکەوە دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان، ئەم ھەڵبژاردنەش زۆر چارەنووسسازە لەبەرئەوەی بەشێکی زۆری کێشە و گرفتەکانی کورد لە بەغداد چارەسەر دەکرێت، بۆیە پێویستە ھەمووان پشتیوانی ھاوپەیمانی کوردستان بکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە و بەدەستھێنانی مافەکانی گەلی کورد".
لە درێژەی قسەکانیدا بەبێ ئاماژە بۆ ناکۆکی نێوان هاوسەرۆکان بە ناراستەوخۆ وتی" دەبێت رێگەنەدەن ئەو ھەڵە و کەموکورتیانەی لەرابردوودا یەکێتی باجەکەداوە دووبارەببێتەوە و رێگەنادەین جارێکیرتر یەکێتی باجی ھەڵەی ھیچ کەسێک بدات".