فڕۆکەکانی تورکیا گوندێكی لە سنووری پارێزگای دهۆک بۆردومان کرد

ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا گوندێکی لە ناحیەی باتیفا سەر بە پارێزگای دهۆک بۆردوومان کرد. 

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا گوندی بانکی لە سنووری ناحیەی باتیفا سەر بە پارێزگای دهۆک بە چڕی بۆردومانکرد. 

هەر بەپێی زانیارییەکان، بۆردومانه‌كه‌ هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی ماددی بەر سێ خانوو و ئۆتۆمبێلێک کەوتووە. 


PM:01:53:15/09/2021