دژەتیرۆری کوردستان، پەکەکە بە کوژرانی دوو پێشمەرگە تۆمەتبار دەکات بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکەیان لەسنوری ناحیەی دینارتێ.
بەپێی بڵاوکراوەیەکی دژە تیرۆری کوردستان کە لەهەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە، " ئەمشەو لە نێوان گوندی کانی تۆز و نێرکێ لە ناحیەی دینارتێ، بۆمبێکی چێندراو کە لە لایەن پەکەکەوە دانرابوو بە یٔۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەدا دەتەقێتەوە و لە یٔاکامدا دوو پێشمەرگە شەهید بوون".
هەرچەندە دوو کوژراوەکە پێشمەرگەن، بەڵام تا ئێستا وەزارەتی پێشمەرگە و پەکەکە هیچ لێدوانێکیان لەو بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.