مانگی رابردو 375 هەزار هاوڵاتی عێراق ئاوارەبوون

نەتەوەیەكگرتوەكان رایدەگەیەنێ تەنها مانگی رابردو زیاتر لە 375 هەزار هاوڵاتی عیراقی ناوچەكانی خۆیان جێهێشتوەو بۆ ناوچە ئارامەكان كۆچیان كردوە.

نوسینگەی نەتەوەیەكگرتووەكان لەعیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە: رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی بواری كۆچ و كۆچبەران مانگی رابردوو پێداویستی زیاتر لە 375 هەزار هاووڵاتیان دابینكردوە كە لەناوچەكانی خۆیان كۆچیان كردوە، ئەو ژمارەیەشیان لە390 ناوچەی عیراق تۆماركردوە.

پێشتریش نەتەوەیەكگرتوەكان رایگەیاندبوو كە مانی رابردوو (حوزەیران) بەهۆی كردەوە توندوتیژژەكانیەوە لەعیراق هەزارو 200 كەش شەهیدبوون و زیاتر لە دوو هەزارو 200ی تریش برینداربوون.



PM:02:18:05/07/2014