وتەبێژى بەنزینخانەکانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" درەنگانى ئەمشەو بەنزینەکەی بەغداد دەگاتە سلێمانی و سبەینێ دابەشدەکرێت".
بەهمەن شێخ قادر وتەبێژى بەنزینخانەکانى سلێمانى ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند" تا ئێستا بەنزینەکەی بەغداد ڕەوانەی شاری سلێمانى نەکراوە، ئەگەر هەیە درەنگانى ئەمشەو بگات و سبەینێ دەست بە دابەشکردنى بکرێت".
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی شەوی ڕابردوو لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کە ئەمڕۆ هەینی یەکەم کاروانی بەنزینی تەرخانکراو لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە دەگاتە سلێمانی کە نرخەکەی ٦٩٠ دینار دەبێت بۆ هەر لیترێک.
پارێزگاری سلێمانی ئاشکراشیکرد، هه‌ریه‌ك له وێستگه‌كانی (بامۆك، به‌ختیار، برایه‌تی، حه‌وایی، قه‌یوانی ١، مژده، های ماو‌نت HM، هه‌ڵه‌بجه گروپ، ئازادی، سلێمانی نوێ) دیاریكراون بۆئه‌وه‌ی به‌نزینی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی دابه‌ش بكه‌ن.