کەجەکە: میت لە باشور خۆی رێکخستۆتەوە

هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ئاشکرای دەکات کە میت لەباشور خۆی رێکخستووە، هەروەها بەڵێنی سزادانی بکوژانی کادیرە باڵاکەی پەکەکە لەسلێمانی دەدات.

کەجەکە لەراگەیاندنێکدا کە دانەیەکی بۆ " سپی " جگە لەوەی جەخت لەسەر ئەوەی دەکاتەوە کە تۆڵەی شوکر سەرحەد دەکەنەوە، دەشڵێن" ئەو نیشتیمانپەروەرەی کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە شاری سلێمانی بەهۆی زوڵم و ستەمی فاشیستەوە لە باشوری کوردستان هێرشکرایە سەری و بە سەختی بریندار بوو پێشمەرگەیەکی دێرینە کە دژی داگیرکاری بوو و میت هێرشی کردە سەری".  
  
کەجەکە ئاشکرای دەکات ئەو هێرشانە دەریدەخات کە میت لە باشووری کوردستان خۆی ڕێکخستووە و بەردەوام دەبێت لەو هێرشانە".
لەگەڕەکی چوارچرا لە باشوری سلێمانی ١٧ ئەیلول هەینی شوکری سەرحەد، بەرپرسی کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە کوژرا و دواتر  دەزگا ئەمنیەکان کەسێکیان بە تۆمەتی کوشتنی دەستگیرکرد، بەڵام میدیاکانی نزیک لەپەکەکە دەڵێن، سەرجەم بکوژانی شوکری سەرحەد دەستگیرنەکراون.   



PM:09:06:19/09/2021