پەرواز حسێن نوێترین ڤیدیۆ و وێنەی خۆی بە ستایلێکی سەرنجڕاکێش بڵاوکردەوە

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژی ناسراوی کوردستان پەرواز حسێن بە ستایلێکی نوێ دەردەکەوێت.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پەرواز حسێن چەند وێنەیەکی نوێ و ڤیدیۆی خۆی بڵاوکردەوە و بۆتە مایەی سەرسامبوونی بەشێک بینەرەکانی. 

پەرواز حسێن لە ساڵی ١٩٨٩ لە  شاری رانییە لە دایک بووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووەو لە ئێستادا خاوەنی دووکچن، پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە کێبەرکیی عەرەب ئایدڵدا وەک کجە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد.


PM:11:17:21/09/2021