دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ئاماری هەشت مانگی ڕابردووی هاتنی گەشتیارانی بڵاوكردەوە

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم ڕایدەگەیەنێت" لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا، زیاتر لە 2 ملیۆن گەشتیار هاتوونەتە هەرێم و بەراوود بەهەشت مانگی ساڵی رابردوو، هاتنی گەشتیاران %31 زیادیكردووە". 

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی ئاماری دەستەی گشتی گەشتوگوزار، لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا، نزیكەی 2 ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێم، بەراود بەهەشت مانگی ساڵی رابردوو، هاتنی گەشتیاران %31 زیادی كردووە و بەپێی ئاماری گەشتیاریی هەولێر، لە ماوەی 9 مانگی ڕابردوودا، نزیكی هێندەی دوو ساڵی پێشوو گەشتیار هاتوونەتە پارێزگاكەوە.

هاوكات، ئیسماعیل مینەخان، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەولێر ڕایگەیاند" لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا 23ی ئەم مانگە، 1 ملیۆن و 723 هەزار و 188 گەشتیار هاتوونەتە هەولێر، لە كاتێكدا تەواوی ساڵی 2020 تەنیا 882 هەزار و 248 گەشتیار هاتبوون. واتە بەم نۆ مانگە 49% ڕێژەی گەشتیار بە بەراورد بە ساڵی پار زیادی كردووە". 

ئەوەشی خستەڕوو: كۆی تەواوی گەشتیارانی ساڵی 2019 و 2020 لە پارێزگای هەولێر، 1 ملیۆن و 860 هەزار و 236 گەشتیار بووە.


PM:05:00:25/09/2021