مەزڵوم کوبانێ: بایدن بەڵێنی پێدام ئەمەریکا پشتمان تێ نەکات


فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکراتی( هەسەدە ) رایگەیاند " جۆ بادینی سەرۆکی ئەمەریکا بەڵێنی پێدام كە ئەمریكا پشتیمان تێ ناكات".

لە دیدارێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی تایمز، مەزڵوم کوبانێ فەرماندەی گشتی هەسەدە ئاشکرای دەکات کە ئیدارەی پێشووی ئەمریكا ( ترامپ ) لە ڕێی تویتەرەوە بڕیاری لەسەر پرسەکان دەرکردووە، ئەوەی ئێستا ( ئیدارەی بایدن ) بەو شێوەیە نییە.

لە بارەی کشانەوەی هێزەکاننی ئەمەریکا لە وڵاتی یەفغانستان و ئەگەری کشانەوەی لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا، فەرماندەی هەسەدە وتی " كشانەوەی ئەمریكا لە ئەفغانستان، ساڵی ٢٠١٩ی بیرهێنانیەوە كە ترەمپ بێ ئاگاداركردنەوەی پێش وەختەمان بریای كشانەوەی دا".

هەروەها دەشڵێت " ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دڵنیایان كردینەوە سوریا ئەفغانستان نییە، سیاسیەتی ئەوان تەواو جیاوازە بۆ سوریا لە ئەفغانستان".

ئەو چاوپێکەوتن و لێدوانەی کوبانێ لە کاتێکدایە کە لە چەند رۆژی رابردوودا وەفدێکی بەڕێوەبەری خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان، دوای سەردانێکی بۆ روسیا، گەیشتە ئەمەریکا و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە.



PM:08:55:28/09/2021