وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم رێنمایى و مەرجەکانی وەرگرتنى خوێندکارانی دەرچووی ١٢ لە زانکۆ حکومییەکان بۆ ئەمساڵى خوێندن بڵاوکردەوە.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگه‌یاند: هه‌ر قوتابییه‌ك فۆڕم پێشكه‌ش ده‌كات مه‌رج نییه وه‌ربگیرێت، چونكه وه‌رگرتن به‌پێی چه‌ند بنه‌مایه‌كی زانستی و عه‌داله‌ت و له‌سه‌ر بنچینه‌ی كێبڕكێی كۆنمره له‌نێوان تێكڕای كۆنمره‌ی قوتابییان ده‌بێت.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌ر قوتابییه‌ك كه فۆڕمی پێشكه‌ش كرد و ناوی له هیچ زانكۆ و په‌یمانگایه‌ك نه‌گه‌ڕایه‌وه ئه‌وا بۆی هه‌یه له ساڵی ئاینده‌دا دووباره بچێته‌وه كێبڕكێ، به‌پێی كۆنمره‌ی ساڵی دووه‌می پێشكه‌شكردن كه ئه‌و مافه‌شیان ته‌نیا بۆ یه‌ك ساڵ پێده‌درێت.
باسی لەوەشکردووە، پێشکەشکار پێویستە خوێندکار نەبێت لە هیچ زانکۆ و پەیمانگایەکی حوکمی و ئەهلی و ئەوانەشی ساڵانی رابردوو ناویان هاتووەتەوە، بۆیان نییە داواکاری پێشکەشبکەن.
لەم لینکەوە مەرجەکان بخوێنەرەوە..