پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" لە كاتی هەولدان بۆ دەسگیركردنی دوو تۆمەتبار ڕوبەڕوبونەوە ڕوودەدات و بەو هۆیەوە دوو كارمەندی هێزەكانی پۆلیس بریندار بوون".
هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" شەوی رابردوو هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمار کرد لە بەشی پۆلیسی شەقڵاوە/ بنکەی پۆلیسی بێترمە کە دوو تۆمەتبار هەڕەشەی هاتنە سەر ماڵی لێدەکەن، هێزەکانمان دەچێتە شوێنی دیاریکراو بەمەبەستی چاودێریکردنی شوێنەکە، کاتژمێر دووی شەو هەردوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ا. ا. ع.) و (م. ک. هـ.) هەڵدەکوتنە سەر ماڵی ئەم هاوڵاتییە و تۆمەتباران رووبەڕووی هێزەکانمان بوونەوە، لە ئاکامدا دوو کارمەندی پۆلیس بەناوەکانی (رێبەند ارسەلان کمال) و (مهدی عبدالطیف) بە سەختی بریندار دەبن".
باسی لەوەشکردووە: هێزەکانمان توانیان تۆمەتبارانی سەرەکی رووداوەکە دەستگیر بکەن و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رووداوەکە کردەوە.