لە ئەمڕۆوە مامەڵەى دەرکردنى کارتى نیشتیمانى بۆ ماوەیەکى کاتى لەسەرجەم پارێزگاکانى عێراق راگیرا.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەراتى رەگەزنامە و بارى شارستانى و کارتى نیشتیمانى سلێمانى بڵاویکردەوە، بەبڕیاری وەزیری ناوخۆی عێراق وە بەڕێوەبەری گشتی ڕەگەزنامەی عێراق بڕیار درا بە ڕاگرتنی سەرجەم مامەڵەکانی کارتی نیشتیمانی لە بەرواری ٢٠٢١/١٠/٣ بۆ ٢٠٢١/١٠/١٠ لە بغداد و سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بە مەبەستی صیانەکردنی ساڵانەی سێرڤەرەکان، بۆیە تکایە کەس سەردان نەکات تا ئەو بەروارە.
ئاماژەی بەوەشکردووە" تەنھا پێدانەوی کارتی نیشتیمانی بەردەوام دەبێت لە کات ژمێر ( ٩ ) ی سەر لە بەیانی بۆ ( ٥ ) پاش نیوەرۆ تا بەرواری / ٢٠٢١/١٠/١٠ بۆ ئەو کەسانەی کارتەکانیان گەڕاوەتەوە لە لیستەکاندا ناویان ھاتووە".