بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٦ ماوەی یاسایی بانگەشەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق کۆتایی هات.
ئەمڕۆ شەممە ٩ ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٦ ی بەیانی بانگەشەی حزب و کاندیدە بەشداربووەکان لە هەڵبژاردنی پێشوەختە، بەپێی ئەو وادەیەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دیاری کردووە، کۆتایی هات.
کۆمسیۆن چاودێریی لایەن سیاسییەکان و کاندیدەکانیان دەکات و هەر لایەن و کاندیدێک بانگەشە رانەگرێت، سزا دەدرێت.
سبەی یەک شەمممە ١٠ ی تشرینی یەکەم، دەرگای بنکەکانی دەنگدان بەڕووی هاووڵاتییانی عێراق و کوردستان دەکرێتەوەو ٢٤ ملیۆن و ٢٩٩ هەزار هاووڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە بۆ هەڵبژاردنی ٣٢٩ کاندید.