ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، خالید شوانی رایگه‌یاند" به‌شێك له لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌كان ده‌ستكاری تۆماری ده‌نگده‌رانی شاری كه‌ركوكیان كردوه و ده‌یانه‌وێت پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب زیاتر بكه‌ن".
خالید شوانی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا لە کەرکوک رایگەیاند " به‌شێك له لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌كان ده‌ستكاری تۆماری ده‌نگده‌رانی شاری كه‌ركوكیان كردوه و ده‌یانه‌وێت پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب زیاتر بكه‌ن له كورد و به‌مه‌ش رێگا ناسنامه‌یان داعشه‌كان و تیرۆرستان ده‌ركردوه تا به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن".
ئەو ئەندام سەرکردایەتییەی یەکێتی روونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت "به‌پێی ئه‌و به‌دواداچونانه‌ی كردومانه بۆمان ده‌ركه‌وتوه كه به‌شێك له له‌لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كانی كه‌ركوك ده‌ستكاری تۆماری ده‌نگده‌رانی شاره‌كه‌یان كردوه و ئامانجیشیان ئه‌وه‌یه كه رایبگه‌یه‌نن كه پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب زیاتره له پێكهاته‌ی كورد تا له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌مانی عێراقدا زۆرینه به‌ده‌ستبهێنن."
خالید شوانی وتیشی "به‌شێك له‌لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كان موئامه‌ره‌یان كردوه و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوایان له به‌غدا كردوه لیژنه‌یه‌ك ره‌وانه‌ی كه‌ركوك بكات تا سه‌رپه‌رشتی كۆمسیۆن بكه‌ن و هه‌روه‌ها داواشیانكردب و كه فه‌رمانگی یه‌كی كۆمسیۆن كه زۆرینه‌ی كارمه‌نده‌كانی كوردن بگۆڕدرێن به عه‌ره‌ب و توركمان".
ئەو بەرپرسەی یەکێتی وتیشی "به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی ناسنامه و كارتی بایۆمه‌تریان بۆ دروستكراوه سه‌ر به داعش و تیرۆرستانن و له‌لایه‌ن دادگاوه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌یه، بۆئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ش به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن، بۆیه هه‌ركه‌سێك ئه‌و كارانه‌ی كردبێت و ئه‌و داعشانه‌ی تۆماركردبێت ده‌بێت بدرێته دادگا، به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌چونی رێكاره‌كانیش، ئێمه سكاڵامان له‌كۆمسیۆن تۆماركردوه چونكه ده‌یانه‌وێت موئامه‌ره‌یه‌كی گه‌وره بكه‌ن و ده‌نگی عه‌ره‌ب زیاتر بكه‌ن".