بەیانی ئەمڕۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لە بنکەیەکی تایبەتی شاری هەولێر دەنگی خۆی دا و ڕایگەیاند" دوای هەڵبژاردن هه‌موو لایه‌نه سیاسییەکان بانگهێشتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ بكه‌ین و له به‌غدا یه‌كڕیز بین".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای دەنگدان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی هەنگاوەکانی دوای هەڵبژاردن رایگەیاند" هه‌نگاوه‌كه به‌و جۆره‌یه كه هه‌موو لایه‌نه‌كان بانگهێشتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ بكه‌ین و له به‌غدا یه‌كڕیز بین و بتوانین داكۆكی له مافه ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن".
سەرۆکى هەرێم جەختیکردەوە: کە دەبێت هەموان بەیەکەوە کێشەکانى عێراق چارەسەر بکرێن، چونکە هەمووان لەیەک پاپۆڕدان و دەبێت عێراق رزگار بکەین.
نێچیرڤان بارزانی هیواشی خواست كه ئەم خوله‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراق، جیاوازبێت له رابردوو و بتوانرێت گۆڕانكارییه‌ك له شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا بكات.
هاوکات ڕاشیگەیاند" هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمێكی ده‌ستوورییه له چوارچێوه‌ی عێراق و ئه‌و ئامانجه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌تی، سوودمه‌نده بۆ عێراقیش".