ژمارەی دەنگدەران لە ناوەڕاست و باشووری عێراق لاوازە

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە سەرتاسەری پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان پڕۆسەی دەنگدانی گشتی دەستیپێکرد و تائێستاش پرۆسەکە بەردەوامی هەیە، بەڵام ڕێژەی بەشداری کردنی دەنگدەران لە بەغدا و ناوەڕاستی باشووری عێراق زۆر کەمە. 

بەپێی ئەو هەواڵانەی لە ئاژانس و میدیا عێراق-ێکان ڕاگەیەندراوە، ژمارەی دەنگدەران لەسەرجەم ناوەندەکانی دەنگدان لە ناوەڕاست و باشوری عێراق زۆر لاوازە. 

لە كاتژمێر ٧:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ لە عێراق و ھەرێمی كوردستان دەرگای ناوەندەكانی دەنگدان بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە هەڵبژاردنەكانی پێشوەختەدا، كرانەوە، بڕیارە پرۆسەكە تا كاتژمێر ٦:٠٠ ئێوارە بەردەوام بێت. 

٢٣ ملیۆن و ٩٨٦ هەزار و ٧٤١ دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە، هاوکات سێ هەزار و ٢٢٦ کاندیدیش کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی ٣٢٩ کورسی پەرلەمانی عێراق دەکەن.


PM:01:28:10/10/2021